لە هەڵەبجە 21 کەس دەستگیرکران

لڤین:
لە هەڵەبجە 21 کەس دەستگیر کران، کە پیلانیان هەبووە لەکاتی بەڕێوەچونی مەراسیمێکدا تەقینەوە لەشارەکە بکەن و یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش بە برینداری دەستگیرکراوە.
شەوی ڕابردوو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەڵەبجە، هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و و بەپێی زانیارییەکان 21کەسیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە ئەندامێتیی و پەیوەندییان لەگەڵ داعش.
بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەو کەسانە لە هەوڵدابوون لە لە فێستیڤاڵێکی شارەکەدا تەقینەوە بکەن ، لە کاتی دەستگیرکردنی کەسی یەکەمی ئەو گروپە ڕوبەڕبوونەوەی چەکداری دروست بووە کەسەکە بە برینداری دەستگیرکراوە.