قەرەچۆخ و قەڵاکەی بارزانی!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی شەنگار سەعدی

لە مانگی تەمموزی ساڵی2016 ئەو کاتەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق و حکومەتی ھەرێم لە دیدارو کۆبونەوەدا بوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ، هەر لەو کاتەدا یەک لە وەزیرانی ئەمریکا لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕێکەوتنێکی 13 خاڵیان واژۆ کرد، کە لێرەدا چەند خاڵکیان بیردێنمەوە.

یەکەم ئەوە بوو کە هێزەکانی پێشمەرگە بەشداری لە ڕزگارکردنی موسڵ دا بکات، دووەم ئەمریکا مانگانە 25 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بدات بە پێشمەرگە، سێیەم حکومەتی عێراق (کەلەوکاتدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران بوو)، هاوکاری لۆجیستیکی هێزەکانی پێشمەرگە بکات دواتریش حەویجەو ناوچەکانی تری کەرکوک و سەلاحەدینیش لە داعش پاکرایەوە، کە لەئەنجامدا زیاتر لە شەش هەزار داعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پارتی کرد، لەو کاتەشدا چەندین میدیای عێراقی باسی ئەو چەکدارانەیان کرد کە خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی پارتی کردوە.

چوارەم خاڵی ڕێکەوتینەکەی نێوان پارتی و ئەمریکا، کە تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی یەکێتی جورئەتی ئەوەی نیە باسی بکات، ئەوە بوو لە دوای ڕزگار کردنی موسڵ و ناوچەکانی تر دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە سنورەکانی پێش ساڵی 2003 ، دوای ڕزگارکردنی شاری موسڵ دەبوایە خاڵی گەڕانەوە بۆ دەرەوەی سنوری مادەی 140 جێبەجێ بکرایە، بەڵام پارتی هات و بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ وێرانکردنی شاری کەرکوک و سڕینەوەی شوناسی کوردایەتی لەو شارە و لەناوبردنی هێزەکانی یەکێتی دەستی بۆ پرەسە نەتەوەییەکان برد و ڕایگەیاند کە بۆ جیاکردنەوەی سنورەکانمان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد پێویستە ڕێفڕاندۆم ئەنجام بدەین.

پارتی بۆ ڕەوایەتیدان بە فرۆشتنی ئەو ناوچانە و شاردنەوەی پلانە ھاوبەشەکەی دەستی بەو پلانە چەپەڵەکەی کردو زۆربەی پارتە کوردیەکانیشی دوای خۆی خست و هەڵایەکی وای دروست کرد کە زۆربەی هاوڵاتیان چاوەڕێی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی بوون، ئەوە بوو لە 25\9 ساڵی 2017 ڕیفراندۆم ئەنجامدرا، سەرباری ئەوەی زۆربەی وڵاتان هۆشداریان دا کە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت بەڵام مەسعود بارزانی هات و وتی حساب بۆ ڕەئی یەک بەشەر ناکەین و ئەنجامی دەدەین.
دوای 72 کاتژمێر لە ئەنجامدانی ڕاپرسیەکە، مەسعود بارزانی بە ئەشکرا و بێشەرمانە داوای گفتوگۆی لە حەیدەر عەبادی کردو وتی، ئەوەی ئێمە کردومانە بۆ جیابوونەوەی سنور نەبووە تەنیا ڕاپرسیەکی ئاسایی بووە.

لە 16 ئۆکتۆبەر دەست کرا بە جێبەجێ کردنی پلانە سەرەکیەکە، بەڵام بۆ یەکێتی وەک خیانەت و بۆ پارتیش وەک کوردایەتی دەستی پێکرا، ئەوەش لە کاتێکدابوو کە پارتی پارەی فرۆشتنەکەی وەرگرت بوو، پارتی خاڵی ڕێکەوتنەکەی جێبەجێکرد، لەھەمان کاتدا خۆی بە فریادڕەسی کورد و یەکێتیشی بە جاش دەرخست، کە ڕاستیدا پارتی خۆی سەرمەشقی جاشایەتیە، هەر دەڵێ خیانەتەکارانی 16 ئۆکتۆبەر کوردستانین بەم ڕۆژە گەیاندو هێرشەکانی ئێستای داعشیش لێکەوتەی ئەو خیانەتەن، لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت بۆچی هیچ کەس و بەرپرسێک جورئەتی ئەوەی نیە بڵێ باشە کەرکوک فرۆشرا بە حەشدی شەعبی ئەی دەشتی نەینەوا و مەخمورو عەین زاڵە و شەنگال بۆچی تەسلیمی سوپای عێراق کران؟ بۆچی کەسێک نیە بپرسێت کوا ئەو هەموو داعشەی خۆی ڕادەست کرد؟

بۆچی تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بوێری ئەوەیە نیە پرسیار و بەدواداچوون بکات ئاخۆ دیلەکانی داعش لەکام بەندیخانەدان بۆچی دادگایی ناکرێن یاخود بۆچی سۆراخی پێشمەرگە دیلەکانیان لێناپرسن، کە تا ئێستا کەسوکاریان، چاوەڕوانی هەواڵێکی ڕۆڵەکانیانن، یان بۆچی وەک هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تەواوی دەستگیرکراوەکانی داعش پیشان نادەن؟ ئایا بۆچی ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران، سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتان ناکەن و پێیان بڵێن ئەو هەموو چەک هاوکاریانەی داوتانە بە دەسەڵاتدارانی کورد لە کوێن، بۆچی ڕادەستی پێشمەرگە ناکرێن یاخود ئەوەتا بە خودی داعش فرۆشراوە، باقیەکەیتری لەدەستی پاسەوانەکانیان و کوڕە بەرپرسە و پۆزی پێوە لێدەدەن و جارجاریش کوڕە فەقیرێک خەڵتانی خوێن دەکەن، پێشمەرگەش بە کۆنە کلاشینکۆفێک ڕەوانەی سەنگەری پێشەوەی شەڕ دەکرێت.

هەر کاتێک حکومەتە گەندەڵەکەی جوت بنەماڵە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی نێوخۆیی و دەرەوە دەبێتەوە، بەقودرەتی قادر ڕاستەوخۆ داعش زیندوو دەکەنەوە و هێرش بۆ سەر پێشمەرگە دەست پێ دەکات و چەندین ڕۆڵەی خێر لە خۆنەدیوی ئەو کاولستانە دەبێتە قوربانی.

ئەگەر لە ڕوانگەی سەربازیشەوە بڕوانین بەم حاڵەوە چۆن داعش لەناو دەچێت، ماوەی زیاتر لەهەفتەیەکە میدیای کوردی بەناو فەرماندە و بەرپرسەکانیشەوە، هەرچی زانیاری سەربازی هەستیارە دایان بە داعش، کامە خاڵی لاوازی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیە بۆ داعشتان دەست نیشان کرد، بە حساب فەرماندەی سەربازیە نەخشەی سەنگەر و بەرگری لە فەیسبوک پۆست دەکات!.

ڕاستەوخۆ بە داعش ڕادەگەیەنن دووربین حەراریمان نیە، توانای پتەوترکردنی سەنگەرمان نیە، ھەموو ئەو ناوچانەش لە پەخشی ڕاستەوخۆ ئاشکرا دەکەن و دەڵێن، بەپارتیزانی لێماندەدەن، نمونەی ئەوەش دێننەوە کە ئەمریکاو ھاوپەیمانانیش لە ئەفغانستان دەرەقەتی شەڕی پارتیزانی تاڵیبان نەھاتن، بەدڵنیاییەوە ئامانج لە بەھێز پیشاندانی داعش پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆیانە، دەیانەوێت وای پیشانبدەن کە ئەگەر ئەوان نەبن ژیانی ھەمووان لەمەترسیدایە، بۆیە ناوە بەناوەش قوربانی بە خوێنی پێشمەرگەی دەکەن.

لە کۆتاییدا، ھەر تاکێکی کورد لەوە تێگەیشتوە کە خوێنی ڕۆڵەی کورد بۆ بەرپرسە مافیا کوردەکان بەھای بڵتێک ویسکی و جەستەی کچەی مۆدێلێکی نیە، ئەگەر نا تەنیا ئەو ملیۆنان دۆلارانەی بۆ هێلی لۆڤەکان و هاوپیشەکانیان خەرجکراوە و دەیکەن، بەشی سەدان دووربینی حەراری و بیناکردنی سەدان سەنگەری تۆکمە دەکات بۆ بەرگریی، لەسەدا پەنجای ئەو چەکە پێشکەوتوانەی لە هاوپەیمانانتان وەرگرت بیدەن بە پێشمەرگەکانی بەرەی شەڕ، ئەو کات بزانن ڕێگری لەو هێرشانە دەکرێت یان نا ئێوە واز لە گەندەڵی و تاڵانی بێنن و مافەکان بۆ خەڵک و پێشمەرگە بگەڕێننەوە، تا پێشمەرگە و هەزاران خۆبەخشی فیدایی، خاک و خۆڵی داعش لە تورەکە بکەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button