ئەمڕۆ 41 ڕوفاتی ئێزدی لە شەنگال بەخاک دەسێردرێن

لڤین:
ئەمڕۆ پێنجشەممە روفاتی 41 کوردی ئێزدیی لەبەغدادوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال و لەمەراسیمێکدا لەگوندی کۆچۆی شنگال بەخاک دەسپێردرێن.
وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA لەبەغداد، ئەمڕۆ پێنجشەممە روفاتی 41 هاوڵاتی کوردی ئێزدیی لەبەغدادوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال و لەگوندی کۆچۆ بەخاک دەسپێردرێن.
وەزارەتەکە وتوشیەتی هێشتا 400 روفاتی هاوڵاتیانی ئێزدی لەبەشی دادی پزیشکی بەغداد ماون و پشکنینی DNAیان بۆ دەکرێت بەمەبەستی ناسینەوەیان و دواتر دەگەڕێنرێنەوە بۆ شنگال.