پارتی گلەییەکانی لە سەرۆک کۆمار گەیاندە نەتەوەیەکگرتووەکان

لڤین:

پارتى دیموکراتى کوردستان لەبارەى کەمکردنى کورسییەکانى گلەیەکانی گەیاندە نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق.

مەحمود محەمەد، وتەبێژى مەکتەبی سیاسی پارتى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەڵبژاردنەکانی عێراق.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاشیگەیاند “نیگەرانیەکانی پارتیمان خستەڕوو لەبارەی تەدەخولی نایاسایی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێڕاق لە پرۆسەکەدا و دەستکاریکردنی ئەنجامەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە قۆناغی دوای ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ و ئایندەی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە عێراق، گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.

بەپێی ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەنرا، لەپارێزگاکانى هەولێر و نەینەوا پارتى دوو کورسی  لەدەستدا،دوو کاندیدی یەکێتی شوێنی گرتنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button