پزیشکێکی کورد لە پۆلەندا: کۆچبەرانی کورد ھەیانە ئاوی پیس دەخواتەوە و گەڵای دار دەخوات
لڤین:
پزیشکێکی کورد لە وڵاتی پۆڵەندا باس لە دۆخی کۆچبەران لەسەر سنوری بێلاروسیا و پۆڵەندا دەکات و دەڵێت لە دۆخێکی سەخدان ھەیانە گەڵای دار دەخوات و ئاوی پێس دەخواتەوە.
دکتۆر ئەرسەلان بەکر پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە شاری بیلسک پۆدلاسکی لە پۆڵەندا، لەدیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، باس لە دۆخی تەندروستی کۆچبەرەکان لەسەر سنورەکانی پۆڵەندا دەکات ودەڵێت، له‌و سنورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان سەرما ده‌بێت بە خوار( -10 ) پله واته هیچ كه‌س ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه هه‌بێت، دەشڵێت” حه‌زناكه‌م دوژمنیشم بگاته ئه‌و بارودۆخه له ڕه‌زاله‌تێكی وه‌ها بوون كه باس ناكرێن، ئەو کۆچبەرانە گەڵای دار دەخۆن، ئاوی ئەو ڕووبارانە دەخۆن کە پاشماوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدایە”
ئاماژە بەوە دەکات ئەو نەخۆشانەی سەردانیاب کردووە رۆکانە 80% -90% ی كۆچبه‌ری كورد بوون، كوردی باشوری كوردستان، ڕۆژئاوا و كوردی توركیاشی تێدا بوو، كوردی ئێرانیشی تێدابوو. ”
ئەو پزیشکە کوردە باسی لەوەشکردووە كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵام دوو كه‌سیان ته‌ندروستیان زۆر خراپ بوو، یه‌كێكیان گه‌نجێكی 22 ساڵ بوو نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بوو و بێ هۆش بوو شه‌كره‌كه‌ی زیاتر له 600 بوو، دوو سێ ڕۆژ مایه‌وه هه‌تا ڕزگارم كرد ئێستاش ئه‌و گه‌نجه ماوه‌ته‌وه له پۆڵەندا، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی 12-11 خوشكه ئه‌ڤین، گیانی له‌ده‌ستدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه لێره‌وه 20 كیلۆمه‌تر دووره، سه‌رپه‌رشتیاریم ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كوردم هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی پۆڵەندا كه ئه‌جنه‌بی بۆ ده‌هات ته‌له‌فونیان بۆ من ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كه‌س زمانی كوردی نازانێت به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌وێ بوون ئینگیزیان نه‌ده‌زانی واته هه‌مووی ده‌هاته‌وه لای من ده‌بووایه من له دووره‌وه ئاگام لێیان بێت.”
ئاشکراشی دەکات وابزانم یه‌ك كه‌س ماوه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌نیشتی من منداڵێك و دایكێك ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كه نه‌خۆشه به‌ڵام دایكه‌كه سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستی باشه
دەشڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دێن باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن چه‌ند كه‌س له‌وێ ماوه‌ته‌وه، هی وا هه‌یه پۆلیسه و سه‌ربازه بریندار ده‌هێنێت، ئه‌وانه دێنه لای من باسده‌كه‌ن له‌وێ له‌و ناوچه‌یه‌ی نزیكه له من كه 25 كم له منه‌وه دووره ئه‌وانه باسده‌كه‌ن 50-100 كه‌س ماوه بارودۆخیان زۆر خراپه، من كاك زیادیشم (نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵەندا) ئاگادار كرده‌وه و كونسوڵی عێراقیشم ئاگادار كرده‌وه لۆكه‌یشنه‌كانیشم پێدا له كوێن ئه‌وانه، واته ئه‌گه‌ر فریایان نه‌كه‌ون له‌وانه‌یه زۆر كه‌س بمرێت له‌و سه‌رمایه له‌و سنورانه‌ی پۆڵەندا شه‌وان ده‌بێت بە ( -10 ) پله واته هیچ كه‌س ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌رمایه بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه هه‌بێت.
دکتۆرە کوردەکە دەشڵێت: وه‌ك وتم كه‌سێك ئه‌گه‌ر مه‌جالی نه‌بێت هه‌تا ئاو بخواته‌وه باسی نان هه‌ر ناكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڵای دار ده‌خۆن واته مرۆڤ ناتوانێت باسی بكات له چ بارودۆخێكی زۆر خراپن، ئاوی پیس ده‌خۆن، ئاوی ڕووباره پیسه‌كان كه پاشماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تێدایه، كه‌سی واهه‌یه نازانێت كه دێت ناوچه‌كه ئاو و گیایه ده‌كه‌وێته ناوی ده‌خنكێنت، باسی ئه‌وه ده‌كرێت زۆر كه‌س مرد بێتن و كه‌سیش ئاگای لێ نییه واته هه‌مووی له بارودۆخێكی زۆر خراپن، له‌وانه‌شه زۆر كه‌س بمرێت، داواش له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه له‌وێن مه‌ترسی نه‌خەنە سەر ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كه‌یان، جێگه‌ی خۆیان بگۆڕن هیچ نه‌بێت بچنه مینسك ئه‌گه‌ر ڕێگه بده‌ن چونكه هه‌تا ئێستا ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام گوێم لێبووه كه ڕازی بوون بگه‌ڕێنه‌وه واته بێنه پۆڵۆنیاش هه‌ر دیپۆرت-سنورداش ده‌كرێن، شته‌كه ڕوون و ئاشكرایه كه‌س ئه‌وانه‌ی ناوێت هه‌تا یه‌كێتی ئه‌وروپاش وتویه‌تی ئه‌وانه‌ی له پۆڵۆنیاشن ده‌بێت دیپۆرت بكرێنه‌وه، واته شته‌كه زۆر ناخۆشه.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21