تاڵیبان: دەبێت ژن لە هاوسەرگیریدا رەزامەندی وەربگیرێت

لڤین: 

رابەری بزوتنەوەی تالیبان سەبارەت بە مافەكانی ژنان لە ئەفغانستاندا فەرمانێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، وەرگرتنی رەزامەندی كچانی پێگەیشتوو لە هاوسەرگیریدا پێویستە. 

هیبەتوڵا ئاخونزادە رایگەیاند، دەبێت لە هاوسەرگیریدا هەردوولا رەزامەند بن‌ و مەترسی فیتنە‌ و فەساد لە ئارادا نەبێت، كەس ناتوانێت كچان بەزۆر قایل بكات بە هاوسەرگیریی.

رابەری تاڵیبان دەشڵێت: ژن موڵك نییە، بەڵكو مرۆڤی ئازاد و رەسەنە، كەس ناتوانێت ئەوان لەپێناو سوڵح یان بە زۆر بە كەس بدات.
باسی لەوەشکردووە، ژن دوای مردنی هاوسەرەكەی، ئەگەر وادەی شەرعی كۆتایی هات، برای هاوسەر یان كەسی تر بۆی نییە بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ بئەو ژنەدا بکات و خۆی بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی دەدات.

رابەری تاڵیبان دەشڵێت كەسێك كە چەند ژنێكی هەیە، دەبێت بەگوێرەی حوكمی شەرع مافی هەموویان بدات‌و لەنێوانیاندا دادپەروەر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button