مالیکی: پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی

لڤین: 

نوسینگەی نوری مالیکی بڵاویکردەوە، پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی نوێی عێراق، کە بتوانێت تەواوی داواکارییەکانی گەلی عێراق بۆ خزمەتگوزاریی و هەلی کار بەدیبهێنێت.

نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت ” جەختدەکەینەوە لە یەکگرتنی تەواوی هەوڵەکان و هەماهەنگی کۆی هێزە سیاسییەکان لە ناو پەرلەمان لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانەکان”.

باسی لەوەشکردووە “تا دەتوانن کاربکەن و تیبکۆشن، پابەندبن بە بنەما نیشتیمانییەکانەوە، پەیوەندیتان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەبێت، ئەو یاسایانەش پێشنیاز بکەن، کە داواکاریی و پێویستی عێراقییەکان بۆ خزمەتگوزاریی دەهێنێتەدی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button