نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکەی داعش هاتە دەنگ

نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق هێرشەکەی شهوی رابردووی داعشی بۆ سهر هێزی پێشمهرگه به “قێزهون” وهسفكرد و سهرهخۆشی دەکات.
له پهیامێكدا یونامی رایگهیاند “سەرخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەوانە دەکەین، کە لە هێرشە قێزەونەکەی شەوی رابردووی مەخمووردا گیانیان لە دەستدا و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: بێگومان پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی لە شەڕی ئێستای دژی تیرۆریستانی داعشدا گرنگه.
بە هۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە چایا قەرەچوغ ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون، لە نێو ئەو کەسانە گیانیان لەدەستدا ١٠یان پێشمەرگەن و سێ کەسیشیان بران.