یەکێتی وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی مەكتەبی سیاسی پارتی دەداتەوە

لڤین:
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوو كورسییەكەی یەكێتی بەرێكاری یاسایی گەڕاونەتەوەو سەرۆك كۆمار دەستوەردانی نەكردووە، لەسەر هەمان ڕێكار بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانەوەی (3) كورسی كاندیدەكانی ترمان.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ) له راگهیهندراوێكدا مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رێکەوتی 10ـی 10ـی 2021 ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بە بڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.
ئەمین بابا شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوە و ڕایگەیاند،” وەرگرتنەوەی (2) كورسییەكەی پارێزگاكانی هەولێرو نەینەوا مافی ڕەوای یەكێتیو هاوپەیمانی كوردستانە، بەردەوامیش دەبین لەسەر سكاڵاكانمان”.