پۆلیس فێلبازێکی لە سلێمانی دەستگیرکرد

لڤین:
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد كه فێڵی له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو لە كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵدا.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە، دوای سكاڵای چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی لێكڕیون، به‌ڵام به‌فێل و بیانووی جیاواز پاره‌كه‌ی نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی پۆلیس پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانیویانە تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكەن.
پۆلیس دەشڵێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ط، أ) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
تۆمه‌تباری ناوبراو پێشینه‌ی هه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی فێڵكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه.