دژەتیرۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان ده‌ستگیركردنی دوو ئەندامی چەکدارانی داعش راگه‌یاند کە ده‌ستیان له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بووه له كه‌ركوك و چیای حه‌مرین.
بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەستگیرکردنی دوو کەسی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 7:00 دانپێدانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە “بەپێی دانپێدانانیان ئەو تیرۆرستانە دەستیان هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا لە سنوری کەرکوک و چیای حەمرین”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون.