بڕیاری دامەزراندنی ٤٧ دادوەر درا

لڤین:

ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان فەرمانیدا بە دامەزراندنی ٤٧ دادوەری نوێ بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان.

 لە فەرمانێکدا کە ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (٧١ لە ١/١٢/٢٠٢١) و پشت بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٢٧٢)ی ساڵی ٢٠٢١  کراوە و تیایدا ڕایگەیاندووە کە بە هەبوونی گشت مەرجە یاساییەکان، بڕیار درا بە دامەزراندنی ٤٧ دادوەر بۆ دادگاکانی تێھەلچوونەوەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک-گەرمیان.

ئەو دادوەرانەش دەرچوانی خولی سێیەمی پەیمانگەی دادوەریە کە ژمارەیان (٤٧) کەسە و دوای رێورەسمی سوێندخواردنیان لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، لەو شوێنانەی کە بۆیان دەستنیشان کراوە دەست بە کار دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button