عەلی حەمە ساڵح: لەسلێمانی و هەولێر لە خەرجی و خەدەمات دوو ئیدارەییەکی 100% هەیە

لڤین:

سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەسلێمانی و هەولێر “لە کۆی خەرجی و خەدەمات دوو ئیدارەییەکی 100% هەیە”.

عەلی حەمەساڵح لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەمانگی دووی ئەمساڵدا 374 ملیار دینار بووە، بەڵام لە مانگی 11 بووەتە 164 ملیار دینار، چ مەنتیقێک رێگە بەوەدەدات بۆ تەمویلی موچە 210 ملیار کەمیکردبێت. ئەم پارەیە چی لێهات؟”

وتیشی “داهاتی سلێمانی بۆ تەمویلی موچە بۆ مانگی دوو بەراورد بە مانگی 11 لە 171 ملیار دینارەوە هاتووەتە سەر 70 ملیار و 520 ملیۆن دینار. 90 ملیار و 480 ملیۆن دینار کەمیکردووە، ئەمە چی لێهات؟ داهاتی هەولێر لە 184 ملیارەوە بۆ 93 ملیار و 480 ملیۆن دینار کەمیکردوە، داهاتی ناوخۆش هەرچەند بێت سلێمانی 43% تەمویل دەکات و هەولێریش 57% تەمویل دەکات، ئەمەش دوو ئیدارەییەکی رونە”.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد “لە کۆی خەرجی و خەدەمات دقو ئیدارەییەکی 100% هەیە، راستە پرۆژەیەک لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت، بەڵام 100% پرۆژەکانی سلێمانی دەبێت بە داهاتی خۆی بکرێت، واتە سەنتێک لە هەولێر و دهۆک و خەزێنەی دارایی وەک پارە و بڕ ناچێت بۆ سلێمانی و دەبێت لە داهاتی سلێمانی خۆی بکرێت”.

سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان وتیشی “بۆ نمونە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی زیاتر لە 50%ی تەواو بووە، بەڵام 12 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە، واتە 50%ی تەواو بووە و 3%ی پارەکەی  دراوە و ئەوەش پارەی باجی کارەبا و رسوماتی خەڵکی سلێمانییە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button