بڕیاری دامەزراندن بۆ سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگان لە ساڵی 2016-2017 درا

لڤین:
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیاراندا بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگانی دەرچووی ساڵی 2016-2017 بە کۆی دەنگ پەسەندکرا.
ئاشنا عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند “پیرۆزە لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگان ساڵی 2016-2017، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری دامەزراندنیان درا”.
دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ساڵی 2014ه‌وه راگیراوه، به‌ڵام ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌دات به دامه‌زراندنی یه‌كه‌م، دوه‌م و سێیه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.