کاروان گەزنەیی: نرخی دەرمان لەسەر هاوڵاتیان گران دەکرێت، سکاڵا تۆمار دەکەین

پەرلەمانتارێکی هۆشداری دەدات لە گرانبونی نرخی دەرمان، داواکاریەک بۆ ڕاگرتنی تەندەرێک دەداتە داواکری گشتی و دەستەی دەستپاکی.
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە نوسراوێک دەستەی دەستپاکی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: له كوالێتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نده‌رێكی ئاشكرا خراوه‌ته ڕوو بۆ دابینكردنی ستیكه‌ری ده‌رمان.
ئەوەی بەبیر هێناوەتەوە پێشتر ئەو تەندەرە لای كۆمپانیایه‌ك بووه “بۆ سێ ستیکەر (٢٠)سه‌نتی هه‌ژمار كردووه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن و تێڕامانه له ئێستادا هه‌مان ستیكه‌ر و به هه‌مان كوالێتی پێشووتر دراوه به كۆمپانیایه‌كی دیكه كه بۆ هه‌ر ستیكه‌رێك و (٦٠) سه‌نت وه‌رده‌گرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە شکی نییە لە ئەنجامدا “ده‌بێته هۆی گرانبوونی نرخی ده‌رمان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. به شێوازێكی دیكه هه‌ر جۆرێكی ده‌رمان نزیكه‌ی ٦٠ سه‌نت ده‌چێته سه‌ر نرخه‌كه‌ی”.
ئەو تەندەرەکەی بە تەندەرێکی کەسی ناو هێناوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی گرانبونی دەرمان لەلایەن هاوڵاتیان لە ئەستۆ بگیرێت و دەشڵێت: دابینكردنی هه‌زار ستیكه‌ر پێشتر به (١٧)$ دۆلار دابین ده‌كرا، ئێستا هه‌مان ڕێژه، تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته (٥٠٠) دۆلار.
دوای ڕونکردنەوەی هۆکار و شێوازی گرانبونەکانی دەرمان داوای لە دەستەکە کردووە “له پێناو مافی گشتی به ئه‌ركی خۆتان هه‌ڵبستن و به پێیی یاسا ڕێگه له‌و كاره‌ساته مرۆییه بگرن له هه‌رێمی كوردستان” تێبینی ئەوەشیداوە کە ئەم سکاڵآیەشی ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە.