وەزارەتی دارایی: لە ساڵی٢٠٢١دا١٨٣ نوسراوی خوێندنی باڵا رەتکراوەتەوە

لڤین:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رونکردنەوەیەژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە ٢٠٢١دا زیاتر لە ١٤ ملیاریان بۆ خەرجکراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لە رونکردنەوەیەکدا سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیرایگەیاند: له ١/١/٢٠٢١ تاوه‌كو ٢٤/١١/٢٠٢١ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ٣٦٩ نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه كه بڕه‌كه‌ی ١٤ملیار و ٢٦٢ ملێون و ٩١١ هه‌زار و ٢٤٠ دیناره. ئه‌م بڕه پاره‌یه تاوه‌كو ١٥/١٢/٢٠٢١ زیاتر ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: له هه‌مان به‌رواریش ١٨٣نوسراویان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. له‌به‌رئەوەی هه‌ندێك نوسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه.
باسی لەوەشکردووە، هه‌ندێك له‌و نوسراوانه‌ی دیکە کە رەتکراونەتەوە كه‌موكوڕیان هه‌بووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
ئەوەجگە لەوەی کە به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به رێنمایی(٥٠) پاڵپشت به بریاری ١٤ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژمارەیەکی دیکە لە نوسراوەکان ره‌تكراونه‌ته‌وه.