کۆشکی سپی: ئامانجمان ئەوەیە کە ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە رێکكەوتنە ئەتۆمییەکە

لڤین:
گفتوگۆی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان لە ڤییەنا دهستیپێكردهوه، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگهیاند، ئامانجی وڵاتەکەی گهڕانهوهی كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ پابەندبوونی تەواو بە رێکكەوتننامهی ئهتۆمی ساڵی 2015 .
جین ساکی، رایگەیاند “ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە رێکكەوتنە ئەتۆمییەکەی سەرۆک باراک ئۆباما كه لە ساڵی 2015دا لهگهڵ ئێران واژۆی كردوه”.
وێنێ دووشەممە دوای پێنج مانگ لە ڕاوەستانی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نیوان ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە دەستیان پێکردەوە.