پارێزگاری سلێمانی و لایەنە ئەمنیەکان و سەرۆکی زانکۆکان و پەرلەمان لە بارەی خۆپیشاندانی خویندکاران کۆبونەوە

لڤین:

پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى زانکۆکان و ئاسایش و پۆلیس و لیژنەکانی ئاسایش و ناوخۆى پەرلەمان کۆبوونەوە و تاوتوێی خۆپیشاندانى خوێندکارانی زانکۆیان کرد.

بەپێی راگەیەنراوى پارێزگاى سلێمانى، ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕێوەبەرەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، پێشوازیکردووە لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و ناوخۆو پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر داوای ڕەوای خوێندکاران و هەماهەنگیی هەموولایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی یاساییانە و مەدەنییانە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button