جوتیار عادل: نەگەڕانەوەی داهاتی پارێزگاکان هۆکارە بۆ سستی دابەشکردنی موچە

لڤین:
وتەبیژی حکومەتی هەرێم لەبارەی خاو دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بەهۆی کێشەی کۆکردنەوەی داهات لە هەندێک پارێزگا ئەو کێشەیە دروست بووە و هیوادارن چارەسەر بێت.
جوتیار عادل، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “داهاتی پارێزگاکان وەکو یەک ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حکومەت، بۆیە پرۆسەی دابەشکردنی موچە بەشێوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت”.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی “داهاتەکان لە نمونەی پارەی ئاو و کارەبا و باج و ڕسوماتەکان و دەروازە سنورییەکان، کە ئەوە پێویستی بە میکانیزمی باشترە بۆ کۆکردنەوە کە لە هەندێک پارێزگا پابەندبوونی دامودەزگاکان بە کۆکردنەوەی داهاتەکان وەک پێویست نییە.”
ئاشکرای کرد حکومەت دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەو پرسە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو گرفتە چارەسەر بکەن پێشتریش وەزیری دارایی سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک فەرمانگە کۆبووەوە و ماوەی مانگێکیشی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دیاری کرد.