نزیکەی هەشت هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرزکرایەوە

 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردرا به‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،بە فەرمانی وەزیر بڕیاردرا بە پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:  

پاڵپشت به‌ مادده‌ی چوارده‌  له‌سیستمی ژماره‌ (6) ساڵی (2011)  په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه‌ به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره‌ 6033  تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، بڕیاردرا به‌:-

پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021).

عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه‌، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م،  7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌.

وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه‌ به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.

له‌دوای پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له‌ قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button