مەسعود بارزانی: لە ٢٠٢٢ دەستور راپرسی بۆ بكرێت و هەڵبژاردنیش لەكاتی خۆی بكرێت

لڤین:

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، عێراق بەو ھەموو دۆخە ناجێگیر و نا سەقامگیرەوە ھەلبژاردنی پێش وەختی کردوو توانرا ھەلبژرادنێکی تا رادەیەکی زۆر باش بێ غەل و غەش بکات، بۆیە پاساوێك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

ڕۆژی ( شەممە ، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) لە پیرمام مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كۆبوەوە.

بە پێی زانیاریەکان بارزانی بە تیمی پەرلەمانی پارتی راگەیاندووە،” كە دەبێت بەزوترین كات دەستوری هەرێم ئامادە بكرێت و لە 2022 بخرێتە راپرسیەوە”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش بارزانی رایگەیاندووە،” دەبێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆی ئەنجامبدرێت و كۆمسیۆنێكی نوێ درووست بكرێت ئەگەر لایەنەكان لەسەر پێشنیازەكانی پارتی رازی نەبوون ئەوا (9) دادوەر دابنرێت بۆ كۆمسیۆن”.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا بارزانی تەئكیدی لەوە کردۆتەوە کە،” کاری جدی بکرێت بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی بکرێت”.

بارزانی ڕایشیگەیاندوە،” عێراق بەو ھەموو دۆخە ناجێگیر و نا سەقامگیرەوە ھەلبژاردنی پێش وەختی کردوو توانرا ھەلبژرادنێکی تا رادەیەکی زۆر باش بێ غەل و غەش بکات، بۆیە پاساوێك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button