محەمەد حاجی مەحمود: هێزەكانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر روبەروبونەوەیەك بۆ بەرگری لە خاكی كوردستان

لڤین:
دوێنێ شەو بەرواری ۲٠۲۱/۱۱/۲۸ جارێکی تر هێزی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی کوڵەجۆ، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگەی قارەمانی لیوای پێنجی هاوبەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەکانی ( ئیبراهیم بارام، ئیسماعیل محەمەد، ئەمین حسێن، نەبەرد سەعید و ئاراس سەمین ) شەهید دەکەن و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندار دەبێ و لە نێو بریندارەکاندا پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیست.
لە خوای گەورە دواکارین گیانی پاکی شەهیدانی ئەم پەلامار و هێرشە تیرۆریستی یە بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبوری و ئارامیش بە دڵی خێزان و کهسوکاری شەهیدەکان ببهخشێت.
لەم بۆنە خەمناکەدا جگە لە هاوخەمی و هاودەنگی بۆ کەس و کاری شەهیدەکان و هیوای چاک بونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
دەخوازین هەرچی زوترە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێکبخرێتەوە و بە شێوەیەکی دروست هێزی پێشمەرگەی بە تایبەت ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕوو بونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.
ئێمە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.
سەربەرزی بۆ شەهیدانی دوێنێ شەوی پەلامارەکەی داعش و تێکڕای شەهیدانی کوردستان
لەگەڵ ڕێزمدا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/۱۱/۲۸
گوڵەخانە