نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە فەرەنسا:
لە بەرچاوی خەڵکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەوروپا بەھەشتێکە

لڤین:
نوێنەری حكومەتی هەرێم لەفەرەنسا رایگەیاند “هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمێکە لە ناوچەکە لە پێکەوە ژیان و ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسیەت ”.
عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند: عێراق هۆکاری گرنگە بۆ کۆچکردن جا لەناوچەکانی تری عێراقیشەوە نەک هەر هەرێم خەڵک کۆچ دەکات و داوای مافی پەنابەری لە وڵاتانی تر دەکات.
وتیشی: هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بە پێی دەستور بەشێکە لە عێراق لەبری ئەوەی حکومەتی عێراقی هەوڵی دابینکردنی ژیانی خۆشیان بۆ بدات لە 2014 وە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە لە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرەوە دەبینین ناوچەکانی دەرەوەی ژێر دەسەڵاتی هەرێم بە کەرکوک و شەنگال و موسڵەوە پڕبوون لە میلیشیا خەڵکی ئەو ناوچانە بێ هیوابوون بۆیە ئەو ناوچانە جێ دەهێڵن.
دۆڵەمەڕی راشیگەیاند: ئێستا هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی ئازادە پێکەوە ژیانە وەک هەرێمی کوردستان پێشوازیمان لە دوو ملیۆن ئاوارە کردووە کە لە عێراق و سوریاوە هاتوون.
باسی کەوەشکرد: ئێستا هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمێکە لە ناوچەکە لە پێکەوە ژیان و ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسیەت، بەڵام هەندێک خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەزی لێیە بگاتە بەهەشتێک کە لەبەرچاوی ئەوان ئەوروپا بەهەشتێکە.