حكومەت دەرماڵە خەرج نەكات، یەكێتی خۆی خەرجی دەكات

لڤین:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریداوە ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرماڵە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج نەكات ئەوا یەكێتی خۆی دەرماڵە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خەرج دەكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان رایگەیاند:
حكومەت نەیتوانی وەك پێویست وەڵامی خوێندكاران بداتەوە، وەك حزب میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی دەدۆزینەوە.
سەرچاوەیەكی باڵای ناو یەكێتی بە ماڵپەڕی درەوی راگەیاندوە ئەگەر حكومەت چارەسەری كێشەی دەرماڵەی خوێندكاران نەكات ئەوا یەكێتی نیشتمانی كوردستان خۆی بڕێك پارە تەرخان دەكات بۆ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی دەڤەری سلێمانی.
كۆی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی مانگانە نزیكەی (3 ملیار) دینارە.