یەکێتی جیھانی زانایانی مسوڵمان ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

لڤین:
یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان ئیدانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی كرد كه هه‌نگاویان ناوه بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
له راگه‌یه‌ندراوێكی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵماندا كه واژووی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوه‌كه، عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌سه‌ره‌وه‌یه ئیدانه‌ی “هه‌نگاوناونه رێككه‌وتنه كرده‌یییه‌كان”ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی كراوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌م هه‌نگاوانه له رووی ئایینییه‌وه به “حه‌رام” زاندراون.
یەکێتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە “وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان جه‌خت له ئیدانه‌كردنی رێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌ك ئیمارات و مه‌غریب ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زایۆنیزمی داگیركه‌ر. ئه‌م كاره له رووی ئایینییه‌وه حه‌رامه و ناپاكییه به‌رامبه‌ر راسپارده‌نامه‌ی ئیمامی عومه‌ر و مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین”