بافڵ تاڵەبانی: داوا دەکەین دۆسیەی ئەمنی ناوچە دابڕێندراوەکان بە ھاوبەشی بەڕێوە ببرێن

لڤین:
ھاوسەرۆکی یەکێتی لە بارەی ھێرشەکەی داعش رایگەیاند، جارێکی دیکە داوا دەکەین دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە بەڕێوەببرێن.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیکوردستان،لە بارەی ھێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش رایگەیاند،وێڕای سەرکۆنەی ئهم پەلامارە تیرۆریستییە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانەمان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
له ئهنجامی ئهو كردهوهی چەکدارانی داعش پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
بافڵ تڵەبانی دەشڵێت: بە نیگهرانيیەکی زۆرەوە له چهندبارەبوونهوهی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا.
ئەو داوادەکات دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن.