مەزڵوم کۆبانێ: تەنیا ئەمریکا دەتوانێت کێشەی کورد لەگەڵ تورکیا بە شێوازێکی ئاشتییانە چارەسەر بکات

لڤین:
مەزڵوم کۆبانێ بە گۆڤاری “زە ناشناڵ ئینترێستی رگەیاند “پێشتر بە دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەیم وت،تەنیا ئەمریکا دەتوانێت کێشەی کورد لەگەڵ تورکیا بە شێوازێکی ئاشتییانە چارەسەر بکات “.
فەرماندەی گشتی ھەسەدە دەشڵێت: ئەو کاتەی کورد و تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ بە دواوە ڕێککەوتنی ئاشتییان هەبوو، کورد لەگەڵ ئەنقەرە لە پەیوەندییەکی باشدا بوو، سەرکردە کوردەکان دەیانتوانی ئازادانە بچنە تورکیاوە.
کۆبانێ دەشڵێت: تورکیا لەڕووی سەربازییەوە هەڕەشەی ئەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، کە ئەوەی بەدەستهاتووە خاپوری بکات و لەنێوی ببات.
فەرماندەی گشتی هەسەدە باسی لەوە کردووە، ڕاگرتنی هێرشەکەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر فشاری نێودەوڵەتیدا سەرەتایترن ڕێگەیە.