ڕێواز فایەق: یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی پێویستی به‌هه‌مواركردنه

لڤین:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011 یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردن ده‌ركه‌وتوه پێویستی به‌هه‌مواركردنه.
رێواز فایەق، له کۆنفڕانسی (یەکسانی جێندەری و ستراتیژی هێزی ژنان) رایگه‌یاند، “ئێمە لە سنوری دەسترۆییەکانی خۆماندا لەبواری یاسادانان و چاودێریکردن، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر ھەرجۆرە رووداو و توندوتیژییەك کە لە ئاکامی بۆشایی یاسایی و کەموکوری یاسا بەرکارەکان بەرامبەر بە ژنان و کچان ئەنجام دەدرێن، ھاوکات لیژنە پەرلەمانییە تایبەتمەندەکانیش بە بەرپرسیار دەزانین لە ئەرکی چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ئەو یاسا بەرکارانەی کە لە بەرژەوەندی ژنانن و جێبەجێکردنیان دەکەوێتە ئەستۆی دامەزراوە یاسایی و شەرعییەکانی ھەرێمی کوردستان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاماره‌كانی توندوتیژی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا مایه‌ی نیگه‌رانین و له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی تر به‌رزی و نزمی به‌خۆیه‌وه بینیووه، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا شێوازی توندوتیژیه‌كان گۆڕاون و پیشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و زیادبوونی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ كرانه‌وه به‌ڕووی جیهاندا، به‌دیوێكی تردا بووه‌ته ئامرازی ئه‌نجامدانی توندوتیژی، ئاماره‌كانی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان پشت ڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه زیاتر له 50%ی شێوازه‌كانی توندوتیژی به‌ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییە.
سەرۆکی پەرلەمان باسی له‌وه‌شكرد، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی توندوتیژی، كه‌موكوری و كه‌لێنه‌كانی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2011 یاسای به‌ره‌نه‌گاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیه، كه پێویسته كه‌لێنه‌كانی پڕبكرێته‌وه، چونكه لە ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا یاساكه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و ناوچه‌كه یاسایه‌كی باش بوه، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردن ده‌ركه‌وتوه پێویستی به‌هه‌مواركردنه.