لەیلا گوڤەن بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا

لڤین:

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پەرلەمانتاری پێشووی هەکاری پارتی دیموکراتی گەلان، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە بۆ ڕێکخراوی نایاسایی لە ساڵی 2020دا بە 5 ساڵ زیندانی سزادرا.

لەیلا گوڤەن چوارەمین دانیشتنی دادگادا لەبارەی کەیسەکەی لەسەر قسەکردنی لە مەراسیمێکدا لە 15ی شوباتی 2020 کە تیایدا وتبووی “بانگەوازی ئاشتی کە بەڕێز ئۆجالان وتی زۆر گرنگە”.

کوڤەن وتبووشی پێویستە  گۆشەگیری لەسەر لاببرێت و تەندروستی و سەلامەتی ئۆجالان دڵنیا بکرێتەوە ئەو بە تاوانی “بێسەرو بەری دژی دەوڵەت”، “ڕق و کینە و دوژمنایەتی خەڵک” و “ستایشی تاوان و تیرۆر” تاوانبارکرا.

دانیشتنی دادگاییەکە لە دادگای دووەمی تاوانی لاوەکی هەکاری ئەنجامدرا و سەردار چەلەبی بە سیستەمی دەنگی ڤیدیۆ و زانیاری (SEGBİS) ئامادە بوو.

فەرمانگەی داواکاری گشتی ڕای خۆی وەک بەشێک لە کەیسەکە خستەڕوو  تیایدا داوای کرد کە گوڤەن بە توندترین شێوە سزا بدرێت لەسەر “بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی ڕێکخراو و ئەنجامدانی تاوانە لە ڕێگەی چاپەمەنی و بڵاوکردنەوە” لە دژی داواکە، پارێزەری گوڤەن داوای کاتی زیاتری کرد بەڵام دادگاکە کە داوای کاتی زیادەی قبوڵ نەکرد داوای لە گوڤەن و پارێزەرەکەی کرد بچنە ناو داواکاریەکەوە دوای داواکە دادگا بڕیاری خۆی ڕاگەیاند دادگا سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ گوڤەن سەپێندرا بە بڵاوکردنەوەی “پروپاگەندەی رێکخراویی”.

پارێزەرەکەی داوایکرد گوڤەن لەمێژە سیاسەتوانێکی بەشدارە لەبزووتنەوەی سیاسی کورد و تێبینی خۆی لەسەر کێشە بنەڕەتییەکانی ئەو وڵاتە دەربڕیوە، ئەگەر سیاسەتمەداران نەتوانن ئاواتەکانیان لەچارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتدا بڵێن ئەوا هیچ خاڵێکیش نییە لەجێبەجێکردنی سیاسەتدا.

گوڤەن بە کوردی قسەی کرد و پۆلیس وەرگێڕانی بۆ قسەکانی کرد و  پارێزەرەکەی وتی گومانێکی جدیمان هەیە لەوەی کە ئایا ئەم گفتوگۆیە بە دروستی وەرگێڕدراوە یان نا. داواکارین ئەمە لەلایەن کەسانی بێلایەن و  شارەزاوە وەربگێڕدرێت و بخرێتە ناو فایلەکەوە دادگا ڕەتی کردەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button