هەپەگە: 15 گەریلامان لە گارە شەهیدبوون

لڤین: ناوەندی پاراستنی هێزەكانی گەل رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی شەڕی چیای گارە 37 سەربازی توركیا لە شەڕەكاندا كوژراون15 گەریلاش شەهیدبوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەو هێزە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە 13 دیلی توركیا و هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لە هێرشەكەی سوپای توركیادا بۆسەر یەكێك لە ئەشكەوتەكان كوژراون.
ئەوەشی روونكردووەتەوە توركیا لەو هێرشەیدا گازی ژەهراوی بەكارهێناوە و بەهۆیەوە سەرجەم دیلەكان و شەش پاسەوانی بەندینخانەكە خنكان و دواتر سوپای توركیا دەستڕێژی گوللەی لێكردوون.
نەپەگە ئەوەشی راگەیاندووە، ، 6 گەریلا لەكاتی بۆردومانكردنی كامپی دیلەكان و 8 گەریلاش لەناوچەكانی روبەڕووبونەوە شەهیدبوون و دوو گەریلاش بەدیل گیراون.