وەزیری ناوخۆ بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی ئاوارەكانی زاخۆ راسپێردرا

لڤین: سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەزیری ناوخۆی راسپارد بۆ لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەو كەمپەی باوكێك و دوومنداڵەكەی تێدا سوتان.
دوای ئەوەی شەوی پێشوو ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكانی قەزای زاخۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە باوكێ و دوو منداڵەكەی كە یەكیان كچ بوو ئەوی دیكەیان كوڕ گیانیان لەدەستدا مەسرور بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە.
وێرای خەمباری خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ئەو باوك و دوو منداڵە و برینداربوونی چەند كەسێی دیكەی كەمپەكە وتیشی: لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد قسەم كرد و ڕامسپارد بۆ لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی كامپەكە.
سەرۆكی حكومەت بەڵێنیشیداوە “بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوكاریكردنی پەنابەر و ئاوارەكانی كەمپەكان، تا ئەو كاتەی ئارەزوومەندانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەكانیان”.