حكومەتی هەرێم: رۆژنامەنووسیان بۆ مەبەستی سیاسی بەكارهێناوە

سزادراوانی بادینان لە سەندیكای رۆژنامەنووسان ناویان تۆمار نەكردووە

لڤین: نوسینگەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی حكومەتی هەرێم سەبارەت بەسزادانی پێنج چالاكوانی بادینان ریگەیاند، بەڵگەكان ئەوە دەردەخەن پلانیان بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان هەبووە.

نوسینگەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی حكومەتی هەرێم سەبارەت بەسزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان وەڵامی كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (cpj) داوەتەوە دەڵێت لەسەر بنەمای یاسای سزادانی عێراقی كە پەرلەمانی كورستان پەسەندی كردووەتەوە سزا دراون.

نوسینگەكەی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ئاشكراكردووە، بڕیارەكە مایەی تانە لێدانە جا لە رێگای راستەوخۆ گواستنەوەی دۆسییە لە رێگای دادوەرەوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە یاخود لە رێگای تانەی خێزان یان پارێزەری سزاداراو لە ماوەی سێ رۆژ دوای بڕیارەكە.

ئەوشەی راگەیاندووە “ئەو دادوەرەی بڕیارەكەی داوە، دۆسییەكەی رەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوە كردووە كە دۆسییەكە یەكلا دەكاتەوە لە رێگای پێداچوونەوە و دڵنیابوونەوە لە بەڵگە و لێدوانی تۆمەتباران”.

ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو كەسانە بەگوێرەی ماددەی 165 و بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 كە لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بە ژمارە 23 لە ساڵی 2003 پەسەندكراوە.

لەبارەی بەڵگەكانی دژی ئەو چالاكوانانە حكومەتی هەرێم ئەوەی وتووە: تۆمەتباران لە رێگای سۆشیاڵ میدیا و گروپی دانووستان، پلانیان بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان هەبووە. بەڵگەكان بریتین لە گرتنی وێنەی ناوچەی قەدەغەكراوی ئەمنی و دەنگە نامە كە تێیدا باس لە هەڵگرتنی چەك دەكرێت دژی حكومەت. تۆمەتباران ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەیان بەكارهێناوە كە چوار مەغزەنی كڵاشینكۆڤ، تاپڕ و دووربینی سەربازیی تێدابووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە “یەكێك لە تۆمەتباران هەوڵی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی شوێنی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سەر سنوور و تاكتیكی سەربازی پێشمەرگە لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر داوە. هەروەها چاودێری چالاكییەكانی بەرپرسانی سەربازییان كردووە. ئەم زانیارییانە كە لە رێكخراوە ناحكومییەكان و هاوبەشە دەرەكییەكانیان وەریانگرتووە بڵاوكردووەتەوە”.

ئەوەشی وتووە “ئەم بەڵگانە ئەوە دەسەلمێنن كە ئەو كەسانە رۆژنامەنووسیان بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان بەكارهێناوە. لەگەڵ ئەوەش، تۆمەتباران لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان ناویان تۆمار نەكردووە و كاریشیان بۆ هیچ دامەزراوەیەكی میدیایی نەكردووە. تایبەتمەندی رۆژنامەنووسیان نییە، تا وەك رۆژنامەنووسێك بەرگریان لێ بكرێت”.

هەروەها دەڵێت “یەكێك لە تاوانباران دانی بەوەدا ناوە، لە گروپێكی دانوستان ”چات” دەركراوە چونكە چالاك نەبووە و ئامادە نەبووە كارەكان ئەنجام بدات، دواتریش لە دادگا دانی بە هەڵەی خۆی بۆ چوونە ناو ئەو گروپە ناوە، هەندێك تۆمەت كراوە بەوەی ئەم كەسانە لە ژێر فشار دانیان بە تاوانەكان ناوە، بۆ نەهێشتنی ئەم گومانە، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و یۆنامی، مافی سەردانكردنی زیندانەكانیان هەبووە. پێشتر ئەوان رایانگەیاندبوو، ژینگە و دۆخی دەستگیركراوان لە ئاست بنەما نێودەوڵەتییەكانە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button