سەفین دزەیی: لە بیلارووسیا ٥٠٠کۆچبەری دیکە خۆیان ناونوسکردووە بگەڕێنەوە

لڤین:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناونوسین بەردەوامە کۆتا جاریش کە زانیاریمان وەرگرت لە باڵوێزخانەی عێراق لە مۆسکۆ کە تیمێکی ترییان ڕەوانەی مینسک کردووە نزیکەی 500 کەسی تر خۆیان ناونوس کردووە.

سەفین دزەیی لە دیداریکدا لەگەل دەنگی ئەمریکا دەڵێت ” بابەتی کۆچ لە هەموو کاتێک و شوێنێکدا هەبووە، ئەوەی کە ئەمڕۆ بە زەقی باسی لێوەدەکرێت بەتەنها خەڵکانی هەرێمی کوردستان نین کە لە سنور گیرییان خواردووە بەڵکو ئەفغانی، سوری، لیبی و  یەمەنی و کۆمەڵێک نەتەوەی تریشی تێدایە، بەڵام هۆکاری زەق کردنەوەی کۆچبەرانی خەڵکی کوردستان کۆمەڵێک شیکردنەوە هەڵدەگرێت ڕەنگە لە کاتی خۆیدا باس بکرێت. ”

وتیشی ” ئەو خەڵکەی سەفەرییان کردووە بە ڕێگای فەرمی و بەڤیزای گەشتیاری کۆچیان بۆ بیلاڕوسیا کردووە، لەسەرەتاوە دیارە لەڕێگای تۆڕی قاچاخچی و مافیاکان لەسەرتاسەری کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر و جیهان تۆڕێکی فراوانیان هەیە ئەو خەڵکەیان بە لاڕێدا بردووە بەوەی بردویاننەتە بیلاڕوسیا و پێیان وتون لەوێوە پاس چاوەڕێتان دەکات بەپاس دەگوازرێنەوە بۆ سنورەکانی پۆڵەندا، وە لەوێوێشەوە بەچەند ڕۆژێک دەبرێنە ئەڵمانیا یا هەر وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، جگە لەوەی لە بونەتە قوربانی ململانێی نێوان بیلاڕوسیا و یەکێتی ئەوروپا، ئەو خەڵکانە هی نەتەوەی تریشن ئێمە زۆر پەرۆشین بۆیان. ”

دەربارەی کاری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو کۆچبەرانە؟ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم وتی” ئێمە نوێنەرایەتیمان لە بیلاڕوسیا نیە، بەڵام لە ڕێگای باڵوێزخانەی عێراق لە ڕوسیا هەوڵدراوە ئەو کەسانەی بەخواستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناونوس بکرێن و پاسپۆڕتی گەڕانەوەیان بۆ بکرێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو 431 بەوشێوەیە گەڕانەوە، تا ئێستاش ناونوسین بەردەوامە کۆتا جاریش کە زانیاریمان وەرگرت لە باڵوێزخانەی عێراق لە مۆسکۆ کە تیمێکی ترییان ڕەوانەی مینسک کردووە نزیکەی 500 کەسی تر خۆیان ناونوس کردووە.”

دزەیی ئەوەشی وت” لە دوو ڕۆژی ڕابردوو کە لە کۆڕبەندی مەنامە-لە بەحرەین بوین، وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەوێ بوو، لە دانیشتنێکی خۆمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق،( د.فوئاد حسێن) جەختی لەوە کردەوە کە هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغداد بەردەوامە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هەموو هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەر خواستی خۆی دەیەوێت بگەڕێتەوە. ”

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەڕێمی کوردستان دەڵێت ” لە ڕووی مادییەوە بۆ هاوکاری ئەو کۆچبەرانە لە پاش گەڕانەوەیان، نە بەغداد ئەو بودجەیەی دیاری کردووە نە لە هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە هەیە، ئەوانەی کۆچییان کردووە هەرکەسە و بە هۆکاڕێک کۆچی کردووە من نامەوێت بچمە ناو وردەکاری بەڵام نە لە ژێر فشار نە لە ژێر هەڕەشەدا بووە کۆچ کردنیان، لەهەمانکاتیشدا کە دێنەوە وڵاتی خۆیانە ئێمە پێشوازییان لێدەکەین. ”

ئەوەشی وت”ئێمە لە گەڵ لایەنەکانی ئەوروپی دەمێکە باسی ئەوە دەکەین، ئەگەر بیانەوێت خەڵک ڕووییان تێ نەکات پێویستە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە کۆمەڵێک بواردا، مەسەلەی ئابورییە، پێشکەوتنی کۆمەڵگایە، هەروەها بابەتی ئاسایشە تا خەڵک دووچاری دڵەڕاوکێ نەبێت، وە کۆمەڵێک شتی تریش هەیە دەتوانن هاوکارمان بن تا خەڵک بیر لە چوونە دەرەوە نەکاتەوە، بەڵام لە هەمانکاتدا خەڵک خاوەنی بڕیاری خۆیەتی و بەپێی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو کەس ئازادە لە سەفەرکردن،ڕاستە ئەوەی هەیە بەناوی گەشتیاری ڤیزا وەرگیراوە لەهەمانکاتدا هەوڵدراوە بە نایاسایی سنوری وڵاتانی تر ببەزێنرێت. ”

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە هەندێک میدیاوە بڵاوکرایەوە، گوایە لە دوای پەیوەندییە تیلفۆنیەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی بیلاڕوسیا بڕیاردراوە بەوەی ئەڵمانیا 2000 لەو کۆچبەرانە بە فەرمی وەربگرێت. ”

سەفین دزەیی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی ”لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، لە میانەی کۆنگرەکەی مەنامە وەزیرێکی ئەڵمانیامان بە فەرمی بینی ئەو بابەتەمان لەگەڵ باسکرد، وەزیرە ئەڵمانیەکە زۆر بە فەرمی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و وتی هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە. ”

سەفین دزەیی  ڕایگەیاند ”ئەو تۆڕە قاچاغچیەی هەیە، هەوڵی قۆستنەوەی دەرفەتەکانی داوە، بەڵام پاش ئەوەی حکومەتی عێراقی بڕیاری داخستنی کۆنسڵیەی فەخری لە بەغداد و هەولێر دا، ئەو تۆڕە قاچاغچیە پاسپۆڕتی هاوڵاتیەکانیان کۆدەکردەوە و دەیانبردە وڵاتانی دراوسێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا، یاخود بە ڕێگای ترانزەیت لە ڕێگای ئیماراتەوە کۆچیان دەکرد، بەڵام هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام بوو بۆ دەستنیشانکردنی بەشێک لەو تۆڕەی کە لەهەرێمی کوردستانن بەردەوام بوو، وە هەوڵێک لە ئارادایە لە نێوان هەولێر و بەغداد تا ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن کە بە قاچاغ خەڵک دەبەنە وڵاتان، وە هەندێکیشیان دەستگیرکراون تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان. ”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button