سەدر پشتیوانی خۆی بۆ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن دووپاتکردەوە

لڤین:
 رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کەسانێک دەیانەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بگۆڕن بۆ ئەوەی بتوانن رکابەریی گەورەترین فراکسیۆن بکەن بۆ رێگرتن لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.
موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە “ئێمە بەوپەڕی شانازیی و سەربەرزییەوە دەڵێین، کاری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە هەموو وردەکارییەکەوە بێگەرد و ورد و پیشەگەرانەیە”.
رێبەری رەوتی سەدر وتیشی: دەستوەردان لە کاری کۆمیسیۆن رەتدەکەینەوە؛ هاوکات جەختدەکەینەوە لە سەلامەتیی کارمەندانی کۆمیسیۆن.
 راشیگەیاند “هەموو گوشارە سیاسی و ئەمنییەکان کە دەخرێنەسەر کۆمیسیۆن لە یەکەم رۆژی کارکردنییەوە تا ئەمڕۆ رەتدەکەینەوە؛ بە شکۆ و رێزەوە پاڵپشتیی لە هەڵوێستە پیشەیی و بێگەردەکانی کۆمیسیۆن دەکەم”.
سوپاسی هەموو ئەندامانی کۆمیسیۆنی کردووە، بەتایبەت سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button