سەڵاحەدین بەھادین: کوا بەڵێنەکانتان بۆ لە سێدارەدانی بکوژانی مامۆستا ھۆشیار

لڤین:
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەبارەی لە سێدارەدانی بکوژانی مامۆستا ھۆشیار دەکات و دەڵێت دەپرسین كوا بەڵێنەكانی بەرپرسان؟!
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە ” 11/22یەو ساڵی پێنجەمی تێرۆری مامۆستا هۆشیارو شەهیدەكەی هەولێرە”.
ئەوەشی خستەڕوو “یادی د.هوشیارە، ئەگەرچی ناو و یادی هەردەم ئامادەی دڵەكانە، بەڵام من و یەكگرتوو،مناڵە نازدارەكانی و هاوسەرو كەسوكارە بەڕێزەكەی و دۆستانی بەتێكڕا دەپرسن:ئەرێ كوا سزای یاسایی ئەو تاوانە گەورەیە؟! كوابەڵێنەكانی بەرپرسان؟! كوا؟!!”.