بەشەخۆراکی بەشێک لە توێژەکان دەبڕدرێت

لڤین:

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشەخۆراکی چەند توێژێک دەبڕدرێت کە لە نێویاندا ئەو کەسانە ماوەی سێ مانگ زیاتر لەدەرەوەی وڵاتن. 

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیارێک لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتییانەوە دەرکراوە، بە پێی بڕیارەکەش چەند توێژێک بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.

بە پێی ڕاگەیەنراوەی وەزارەتەکە، ئەو ھاوڵاتییانەی بۆ زیاتر لە سێ مانگ گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە و ئەوانەی ناویان لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی تۆمارکردووە و ئەوانەی لە سەندیکاکانی پزیشکان و پزیشکانی ددان و دەرمانخانەکان ئەندامن بەشەخۆراکی مانگانەیان پێنادرێت، چونکە ئەو کەسانە پێویستیان بەوە نییە حکومەت بەشەخۆراکیان بۆ دابین بکات.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی لەلایەن دادگاوە بەندکراون تا کاتی سزادانەکانیان تەواو دەبێت بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button