پۆلیسی هەرێم: وتەبێژەکانی پۆلیس پێش ئەوەی لێدوان بۆ میدیاکان بدەن دەبێت رەزامەندی وەربگرن

لڤین:

پۆلیسی هەرێم ڕایگەیاند پێویستە پێش ئەوەی وتەبێژەکانی پۆلیس لێدوان بدەن ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم وەربگرن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم رایگەیاند هەمیشە دەتوانن “گشت وتەبێژەکانی پۆلیس لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێدوان بدەن و چاوپێکەوتن بکەن لەگەل کەنالەکانی راگەیاندن بینراو و بیستراو بەڵام بە مەرجی وەرگرتنی رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم پێش ئەنجام دانی چاوپێکەوتنەکە”.

لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارەیان پۆلیسی هەرێم ڕونیکردووەتەوە “بۆ رێکخستنی ئیش و کارەکانمان لە بواری راگەیاندن و رەچاوکردنی دیسپلینی سەربازی”یە.

پێشتر ئەوە ئاشکرا کرا کە پۆلیسی هەرێم کەناڵی کوردستان ٢٤ی سەرۆکی حکومەتی لەو بڕیارە بەدەر کردووە، لەو بارەیەوە دەڵێت “سەبارەت بە ھەواڵی کە تەنھا ھاوکاری کەنالی کوردستان ٢٤ بکرێت، ئەمەشیان دوورە لە راستیەوە، ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم ھەر نووسراوێکی فەرمی پێمان بگات لە ھەر کەنالێکی راگەیاندنەوە بۆ ئەوەی دەزگاکانی پۆلیس ھاوکاریان بن لە بەرنامەیەکی تایبەتدا ئێمە لاریمان نیە”.

پۆلیسی هەرێم ئاماژە بەوەشکردووە ئەو کەناڵانەی دەیانەوێت وتەبێژەکانی پۆلیس ئامادەبن دەبێت “بەرنامەکە سوود بە کۆمەڵگا بگەیەنیت وە خزمەت بە تاکی کۆمەڵگا بکات دوور لە ئینتیمای حیزبی و شێواندنی ئەرک و ماندووبونی ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button