کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ڕوسیا: ژمارە کۆچبەران لە بیلا روسیا زۆر زیاترە لە 3 هەزار

لڤین:

کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا رایگەیاند، بەگوێرەی هەندێک زانیاری ژمارەی پەنابەران لەسەر سنورەکانی بیلاروسیا زۆر زیاترە لە سێ هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 300 کەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

دانەر ئەبوبەکر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: ئێمە لەڕێگای باڵوێزخانەی عێراق لە مینسک، (چونکە عێراق باڵوێزخانەی لە بیلاڕوسیا نیە) سەرۆکی ئەو لیژنەیەیە کە هاوکاری پەنابەران و کۆچبەران دەکات بۆ گەڕانەوەیان، ئێمە لەگەڵ ئەو لیژنەیە و کاک ماجد- کونسڵی باڵوێزخانەی عێراق لە مۆسکۆ لەسەر هێڵین، هەرچیمان لەدەست بێت بۆیان دەکەین، ئێمەش هاوکاری ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەین هەرچیمان لەدەست بێت لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ باڵوێزخانەی عێراق یاخود وەرگێڕان لەگەڵییان لەسەر خەتین تا هەست بە بێ کەسی نەکەن و کێشەکانیان چارەسەر ببێت.

دەربارەی ئاماری ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە، وتی “ئامارێکی وردمان لانیە بەڵام بەگوێرەی هەندێک زانیاری زۆر زیاترن لە سێ هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 300 کەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە”.

نوێنەری حکومەتی هەرێم دەشڵێت “بە گوێرەی بڕیار و (declaration- ڕاگەیاندنی )ساڵی 1951 ئەو کەسانەی وڵات جێدەهێڵن، دوو بەشن، یەکەم پەنابەر، کە لە ئەنجامی توندوتیژی ڕەزگەی و ئایینی و نەتەوەیی و بیروڕا پەنا دەباتە بەر وڵاتێکی تر، دووەمیان کۆچبەرە (Migrants) کە هۆکاری جێهێشتنی ئەم بەشەیان دیارنیە، حەزو ئارەزوو، ڕەفاهیەتە، یا خۆ دەوڵەمەندکردنە، بە بڕوای ئێمە ئەوەی ئێستا زیاتر بەشی دووەمە (Migrants) کۆچبەرە، وەکو خۆم و هەمووان گوێییان لێبووە کە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن موقابەلە دەکرێن دەڵێن هۆکار چیە ئێوە ڕۆیشتون؟ دەڵێن: چاولێکەرییە، بەڵام ئەوی تر کە تووندو تیژی ڕەگەزی و ئاینی و کۆمەڵایەتیە بە بڕوای ئێمە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button