سێ کەسی دیکە لەتۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی قۆنیا ئازادکران

لڤین: 

دوای کوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد شاری قۆنیای تورکیا لەلایەن چەند کەسێکەوە، دوێنێ دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی سێ تۆمەتباری رووداوەکەی دەرکرد.

دادگای سزا قورسەکانی قۆنیا دوێنێ دانیشتنێکی دیکەی تایبەت بە کوشتنی خێزانە کوردەکەی قۆنیا ئەنجامدا، بڕیاری ئازادکردنی سێ تۆمەتباری روداوەکەی دەرکرد بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لەم دۆسیەدا ئازادکراون گەیشتنە 11 کەس.

20/10/2021 دادگا بڕیاریدا تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی قۆنیا بە حەوت جار زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزابدات، لای خۆیەوە داواکاری گشتی قۆنیا داوایکردوە 10 کەسی دیکەش کە لەم رووداوەدا رۆڵی هاندانیان هەبووە، سزابدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button