وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداریەکی بە پەلە بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان داوا لە سەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى ئەمساڵ دەکات، تاسەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تیایدا هاتووە “بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان تا ئێستا کەمتر لە 50%ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراواى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردوە.”

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیشدەکاتەوە “هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button