حکومەتی هەرێم: هه‌ندێك لایه‌ن ‌دۆخی کۆچبەرانیان قۆستو‌وه‌تەوە ‌بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێم

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ و درێخی ناكات له‌ گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاوڵاتییانەی كه‌ له‌ سنوری بێلاڕووس گیریان خواردووه.

جوتيار عادل لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە بێلاروسیا راگەياند “هه‌ندێك لایه‌ن ‌ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە ‌بۆ له ‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو راستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه‌ ئەو پڕوپاگه‌ندانه‌ دوورن لە راستییەوە.”

دەقی راگەيەندراوەکە:

دەقی راگەیێنراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچبەران

له‌ چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ‌ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە ‌بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه‌ ئەو پڕوپاگه‌ندانه‌ دوورن لە ڕاستییەوە.

حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ و درێغی ناكات له‌ گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه‌ له‌ سنووری بیلاڕووسیا گیریان خواردووه،‌ و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.

حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات کە‌ هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.

د. جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button