سبه‌ی نزیكه‌ی 200 كۆچبه‌ری كورد له‌ بیلاڕوسه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی كە دەیانەوێت بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە، گەیشتۆتە زیاتر لە 325 كەس.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئاژانسی رەسمی وڵاتەكەی راگەیاند، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی دەیانەوێت ئارەزومەندانە لە بێلاڕوسیاوە بگەڕێنەوە، بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە 325 كۆچبەر.

ئەوەشی خستۆتەڕو،” گەشتەكەی سبەینێی گەڕاندنوەی كۆچبەران سبەی لە مینسكی پایتەختی بێلاڕوسیاوە دەبێت بۆ هەولێر و لەوێشەوە بۆ بەغدا”.

ئاماژەی بەوەشدا،” تیمە دیپلۆماسییە عێراقییەكانی نیشتەجێی بێلاڕوسیا، بەشێوەیەكی بەردەوام كاردەكەن و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە هەماهەنگی تەواودایە لەگەڵ لایەنە نیشتیمانییەكان بۆ سەرخستنی گەشتەكانی گەڕاندنەوەی كۆچبەران”.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ لێشاوی كۆچبه‌رانی عێراقی له‌ رێگای بێلاڕووسه‌وه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه‌ و له‌ ماوه‌كانی رابردوودا، گه‌وره‌ترین لێشاوی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ شاری گرۆدنۆ كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا رووی دا، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی  زیاد له‌ چه‌ند هه‌زار كۆچبه‌ری عیراقی كه‌ زۆرینه‌یان كوردن له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button