عێراق قەرزەکانی کەمکردووەتەوە و تەنها 20 ملیار دۆلار قەرزدارە

لڤین:
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قەرزی دەرەکی و قەرزی گشتی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمی کردووە.
مەزهەر محەمەد، راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ کاروباری دارایی بە تۆڕی هەواڵی عێراقی راگەیاند: قەرزی گشتی و دەرەکی عێراق لە کەمبوونەوەیە و ئێستا نزیکەی 20 ملیار دۆلار قەرز لەسەر عێراق ماوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد،قەرزی ناوخۆ بەشێکی زۆری قەرزی پێکهێناوە، کە سێ هێندەی قەرزی دەرەکی دەبێت پەیوەندی بە هاوڵاتیانەوە نییە لە بودجەی گشتیدا کار بۆ دانەوەی قەرزەکان دەکرێت.
ئەو وتیشی: ئابووری عێراق لە ساڵی 2022 روو لە گەشانەوە دەکات و هیچ گوشارێکی بۆ دروست نابێت، هۆکارەکەشی بۆ گەشانەوەی بازاڕی وزە دەگەڕێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دواینجار سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە لە بارەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستانوە قسەی کرد نزیکەی 31 ملیار دۆلار قەرزدارە بەڵام لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان حکومەتی هەرێم هیچ لێدوانێکی لە بارەی قەرزەکان نەداوە کە چەندە کەمی کردووە یان زیادی کردووە.