١٩ هاوڵاتی لە بانە و سەقز دەستبەسەرکراون

لڤین:
 ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ کەس لە سەقز و بانە دەستبەسەرکراون ئەوەش هەڵمەتێکە لەگەڵ دەستپیکردنی ئیدارەی نویی ئیتڵاعات زیادی کردووە. 
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شەپۆلێکی ڕەشبگیریی هاوڵاتیان لە شارەکانی سنە، دێولان، بانە، سەقز، مەریوان و کامێران دەستیپێکردووە و هەر لەو ماوەیەدا دەیان هاوڵاتیی دیکەش بۆ ئیدارەی ئئیتلاعاتی ئەم شارانە بانگکراون.
تۆڕەکە باسی لەلوەکردووە، ئەو هاوڵاتیانە پاش بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەڕەشەیان لێکراوە کە کۆتایی بهێنن بە هەموو جۆرە چالاکییەکانیان.
رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو دەیان هێزی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی “چۆمان”، “نەمشیر”، “نەجنە” و “کویێچ”ی سەربە بانە و گوندی “ملقەڕنێ”ی سەربە سەقز ١٩ هاوڵاتی کوردیان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکان لەو گوندانە  هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیانە و لە هەندێک لەو ماڵانەدا جگە لە پشکنینی ماڵەکان پەلاماری ئەندامانی ئەو بنەماڵانەیان داوە.
“محەمەد مەهجور” و “عەبدوڵا مەهجور” لە شاری سەقز و “سەلاح پزیشکی”، “شۆڕش پزشکی”، “ڕفیق پزشکی”، “ئەحمەد پزشکی” شوکروڵلا پزشکی”، “ئەرسەلان پزشکی”، “کامران پزشکی”، “سەعید ڕەشیدی”، “جەماڵ مروەتی” و “عوسمان محەمەدپوور” لە بانە ژمارەیەک لەو هاوڵاتیە دەستگیرکراوانەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button