قائانی بۆ چی مەبەستێک ڕووی لە عێراق و ھەرێم کردبوو

لڤین:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی پاش هەوڵی تیرۆکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بوو، پەیامی ئێرانی بە لایەنە عێراقی و کوردییەکان گەیاندووە.

نازم دەباغ لە دیدارێکدا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ”سەردانەکەی ئاغای قائانی لەمکاتەدا بۆ عێراق سەردانێکی گرنگ بوو چونکە هەوڵدان بۆ کارێکی قێزەونی وەک تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەک لە بەرژەوەندی ئێران نیە بەڵکو لەبەرژەوەندی هیچ کەس نیە کە کاربگاتە ئەوەی ئێران و عێراق خەڵک لەیەکتر تیرۆر بکەن.”

ئەو وتیشی ”جگە لەوەی سەردانەکەی قائانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بووە لە عێراق پاش هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوکات بۆ ئەوەبوو پەیام بدات بەو کەسانەی خۆیان بە نزیکی ئێران تا لەبری ئێران شەڕ نەکەن لە عێراقدا، بڕیار نەدەن چونکە وەک هەمیشە ئێران وتویەتی ئێمە خۆمان دەزانین لەکوێ شەڕ دەکەین؟ بۆ شەڕ دەکەین وە بۆچی دەیکەین؟”.

دەباغ دەشڵێت”بەشێوەیەکی گشتی ئاغای قائانی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ئەو دیو سنور لە نێویشیاندا عێراق، بۆیە ئەوەندەی من بزانم و بیخوێنمەوە، ئەوەیە دەبێت لایەنە عێراقییەکان بەم ئەنجامەی هەڵبژاردنەکان ڕازی ببن، چونکە ئەمە سیاسەتێکی دروستە سبەی ئەگەر هەڵبژاردن بکرێتەوە کەواتە هەمان دەرگا بۆ لایەنەکەی تر دەکرێتەوە، بۆیە ئەم کێشمە کێشمە بەردەوام دەبێت کە لە زیانی خەڵکی عێراقە.با ڕازی بن بگەڕێنەوە بۆ ئەو سیستمە کۆنەی کە حکومەتی لە دوای 2003 ەوە پێکهات کە بریتیە لە سازانی لایەنەکان. ”

نازم دەباغ سەبارەت بە سەردانەکەی قائانی بۆ کوردستان و پەیامی بۆ لایەنە کوردییەکان وتی ”من پێم وایە هەمیشە قائانی کە چۆتە عێراق دەرفەتی هەبوبێت سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کردووە ئەمەش وەک واتای ئەوەی کوردیش بە ئەندازەی ئەو لایەنە شیعەی ئێران دەیبنیێت لەبەغداد بۆ ئێران گرنگە، بۆ پارسەنگی سیاسەت لە عێراق، پەیامی ئێرانیش بۆ کورد ئەوەیە کە کورد نەکەوێتە ناو بەردەئاشی ململانێی شیعە بەشیعە، کە شیعە بە تەوافوق و زۆرینە لەناوخۆیاندا ڕێکبکەون ئەوکات کوردیش پشتیوانی ئەو لایەنە بکات کە دەتوانێت نوێنەرایەتی زۆرینەی شیعە و عێراق بکات. ”

سەبارەت بە لایەنی کوردیش دەباغ وتی ”کورد ناتوانێت بچێتە هیچ بەرەیەک دژی بەرەکەی تر بوەستێتەوە چونکە بۆ ئێمە( کورد) نە ئێران ئەو هێزەیە کە بتوانێت لە هەموو کاتێکدا پارێزگاریمان لێبکات، نە ئەمەریکا و وڵاتانی تریش ئەو هێزەن تا ئەو متمانەیان پێبکرێت و پشتییان پێ ببەسترێت، کورد دەبێت بێ لایەن بێت، دەبێت هەوڵبدات شیعە لە نێو ماڵی خۆی.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button