مەرجەکانی پێدانی ڤاکسین بۆ منداڵان راگەیەندرا

لڤین:
وەزارەتى تەندروستى عێراق بە مەرجى رەزامەندى بەخێوکەر ڤاکسین دەداتە خوێندکارانى سەروى 12 ساڵی و چاوەڕوانى مۆڵەتپێدانیشە بۆ ئەوەى منداڵانیش بکوترێن.
ریاز حلفى بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند “بڕیارى پێدانى ڤاکسین بەمنداڵانى تەمەن 5 ساڵان و بەرەو سەرەوە دواى رەزامەندى تەندروستى جیهانى دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئەو دەشڵێت، وەزارەت رێوشوێنى نوێی داناوە تایبەت بە کوتانى خوێندکارانى سەروى 12 ساڵ، لەوانە رەزامەندى بەخێوکەر لەرێگەى واژۆکردنى نوسراوێکەوە.