شێروان تەھا، چالاکوانێکی ئەکادیمی، قوربانییەکی بێتاوان!

لە فەیسبووکی کامەران عوسمان وەرگیراوە
شێروان تەھا ئەمین، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی گلاسکۆ لە بەریتانیا و قوتابی دکتۆرایە لە دھۆک. مامۆستای زانکۆیە، لە زانکۆی نەورۆز و چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکاری ژنانی ئێزیدی قوربانی دەستی داعشە. ئەندامی ڕێکخراوی ACTEDی فەڕەنسیە. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا لە لایەن ئاسایشی گشتی پارێزگای دھۆک دەستگیرکراو لە دوای ٥ جار لە دانیشتنی دادگادا، دواجار لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا بە پێی ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان، بە دوو ساڵ و نیو زیندانیکردن حکومدرا.
لە ڕۆژی ٤ی ئەیلوولدا لە دوای یەک ساڵ لە دەستگیرکردنی کوڕەکەی، ناھیدە مەلا یەحیا، دایکی شێروان دەچێت بۆ ئاسایشی گشتی ھەولێر بۆ ئەوەی چاوی بە کوڕەکەی بکەوێت. بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگەی لێدەگیرێت. دایکی شێروان داوا دەکات بۆ یەک خولەکیش بێت لە پشتی پەنجەرەوە سیمای کوڕەکەی ببینێت بەڵام ھەر ڕێگەی پێنادرێت. بۆیە لە ڕۆژێک دواتر و لە ٥ی ئەیلوولدا، خاتوو ناھیدە لە حەسرەتی بینینی کوڕە بە ناحەق دەستگیرکراوەکەی جەڵتەی دڵ لێیدەداتەوە کۆچی دوایی دەکات. تاوەکو ئێستا شێروان بێ ئاگایە لە کۆچی دایکی و نازانێت کە دایکی گیانی سپاردووە. ماڵەوەشیان پێیان گوتووە کە دایکی چووە بۆ عەمرە و لەوێ دوعای ئازادبوونی بۆ دەکات بۆیە ئەو دوو مانگە بە تەلەفون قسەی لەگەڵ نەکردووە.
لە دانیشتنی دادگایی ٢٠ی تشرینی یەکەمدا، داواکاری گشتی داوای سزادانی شێروانی کشاندەوە، بەڵام لە دواین دانیشتی دادگادا لە ٨ی ئەیلوول، داواکاری گشتی لەدەستپێکی دادگاییکردنەکەدا، داواکەی کشاندەوە و گوتی داوا دەکەم شێروان’یش سزا بدرێت.
تۆمەتەکانی سەر شێروان تەھا:
– پلاڕێژی بۆ ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ.
– وەرگێڕانی نامەیەکی دەستنوسی مەسعود عەلی “سزادراوی بادینان” بۆ داواکردنی ھاوکاری لە کۆنسولخانەی ئەمریکا بەمەبەستی گواستنەوەی خۆپێشاندانەکانی تشرینی بەغداد بۆ بادینان.
– ناردنی ئیمەیڵ بۆ کۆنسولخانەی ئەمریکا بۆ ھاوکاری کردنی پڕۆژەیەکی دکتۆر عامر خالید “زیندانی ئازادبووی بادینان” بەمەبەستی ھاوکاریکردنی کچانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش.
بەڵگەکان:
تۆمارێکی دەنگی پێشکەش بە دادگا کرا، کە گوایە شێروان تەھا قسە دەکات و دەڵێت، “ئەگەر گروپێکی چەکدار ھەڵبکوتنە سەر بارەگای پارتی ئەوا دەسەڵات دەروخێت”. لەبەر نا ڕوونی دەنگەکە، دادوەر چوار جار داوای دووبارەکردنەوەی دەنگەکەی کرد و تائێستاش ئامادەبووانی دادگاییەکە لە ناوەڕۆکی تۆمارە دەنگییەکە تێنەگەیشتن. بەڵام دەنگەکە نێردرا بۆ پشکنین و بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئاخۆ دەنگی شێروان’ە یاخود نا. لە دادگاییەکەی دوێنێدا دادەوەر گوتی ئەمە تۆماری دەنگی شێروان بووە. ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی گوتەی پارێزەرانی بەرگریکار، ھیچ ئامێرێکی پشکنینی دەنگ نەک لە کوردستان، بەڵکو لە عێراقیشدا بوونی نیە.
گووتەی شێروان:
داواکردنی ھاوکاری لە کۆنسولخانەی ئەمریکا بۆ ھاوکاری ژنانی ئێزدی چ تاوانێکی تێدایە؟. من نەھیچ باگراوندێکی سیاسیم ھەیە و نە سەر بە ھیچ حزبێکیشم. من تەنیا کەسێکی ئەکادیمیم و وڵاتی خۆمم خۆش دەوێت. من باوکم پارتیە و ئەندامی لقی پارتیە و لە بارەگای پارتی دەوام دەکات، دەچێتە عەقڵی کێوە کە کەسێک، ھەوڵی تەقەکردن بدات لە بارەگایەک کە باوکی خۆی تێدابێت؟!.
لەدوای خوێندنەوەی بڕیاری دادگا و حکومدانی شێروان بە دوو ساك و نیو و مەسعود بە سێ ساڵ و نیو و بەندەوار و کارگەر ھەر یەکەی بە ساڵێک و دوو مانگ، شێروان باوەشی کرد بە بەندەوار و کارگەردا، کە ڕاستەوخۆ ئەو ڕۆژە ئازادکران و بە دەنگی بەرز گووتی ” بە منداڵەکانم، شاد و زەری بڵێن کە من تاوانبار نیم. من ئازادیخوازێکی ئەم وڵاتەم.”


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button