بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی ناجیە مستەفا ئەمین دەکات

لڤین:

بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ ( ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) بە بۆنەی کۆچی دوای ناجیە مستەفا ئەمین خۆشکی گەورەی نەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی دەکات و تێیدا هاتوە،” بەڕێزان لە بنەماڵەی تێکۆشەر مستەفا ئەمین، کاک چیا نەوشیروان مستەفا و کاک نما نەوشیروان مستەفا، بە پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ناجیە مستەفا ئەمین) خوشکی رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا-مان پێگەیشت”.

لە بەشێکی تری پرسەنامەکەدا هاتوە،” لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان رۆڵی بنەماڵەی کاک نەوشیروان لە خەباتی سیاسی و تێکۆشاندا دیار و بەرچاو سەنگینە، کە ئەم خەباتە نەک بۆ خانەوادەکەتان جێگای شانازییە، بۆ ئێمەو گەلەکەشمان بە چاوی نرخاندنەوە لێی دەڕوانین و شانازی بەو مێژووەوە دەکەین کەبۆتە بەشێک لەخەباتی سیاسی کوردەواریمان، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارو خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە ئەم خەم و کۆستەتان بڕەوێنێتەوەو دواناخۆشیتان بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button