بە 20% لێخۆشبوون لە پارەی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، سەمونخانە و نانەواکان ێویستە لە ماوەی ١٠ رۆژدا سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی لێخۆشبوونی ٢٠٪ی پارەی کارەبایان بۆ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکان دەکەین، لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا سەردانی بەشی فرۆشتنی ووزەی بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بکەن، بۆ ئەوەى لێخۆشبوونى (20%) پارەى کارەبایان بۆ بکرێت.
ڤەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی وتووە: بۆ ئەو مەبەستە خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان پێویستە نوێترین پسولەی کارەبا و وێنەیەکی پێوەرەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ ئەوەى لێخۆشبوونى (20%) بۆ بکرێت بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبا لە ٢٠٢١/٩/١ .