رۆژی یادی سلێمانی بە فەرمی دیایرکرا

لڤین:

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا رۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەم بە رۆژی یادکردنەوەی دامەزراندنی سلێمانی دیاری بکات.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوەوە گفتوگۆی لەبارەی سێ تەوەر ئەنجامدا کە رۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەمی بۆ یادکردنەوەی ساڵانە دیاریکرد،  ناوی گوندی (کانی مانگا)ی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێنی بۆ ناوی (کەژان) گۆڕی.

هاوکات دەنگیشدرا لەسەر  پەسەندکردنی گواستنەوەی گوندی (قەڵا رێویلە) لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button